لە کامپى سورداش و کۆیە

هێزەکانى رۆژهەڵات خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە

964+

وریا فەتاح

لە شەوى رابردووەوە هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە کامپى سورداش و کۆیە خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە، بەڵام ئەم ئامادەباشییە بۆ ئەگەرى هێرشى ئێرانە.

حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە کۆیەیە، کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان لە کامپى سورداشە.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان بە 964ـى وت،”هەر لەدواى هێرشەکانى بەرەبەیانییەوە، هێزەکانى رۆژهەڵات و خێزان و کەسوکاریان لە کامپى سورداش و کۆیە خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشى”.

وەک باسى دەکات، ئامادەباشییەکە بۆ سەلامەتییە، بۆ ئەوەى لە ئەگەرى هێرشى پێچەوانەى ئێران، پارێزراوبن.

بەرەبەیانى ئەمرۆ، کاتێک هاوڵاتیانى ئێران لە شیرینى خەودابوون، ئیسرائیل بە موشەکى دورمەودا و فڕۆکەى جەنگى هێرشى لەناکاوى کردە سەر ئێران و ژمارەیەک بەرپرسى باڵاى سەربازى ئەو وڵاتەى کوشت.

مۆساد: هێرشە نوێیەکانمان لە ناوخۆی ئێرانەوە ئەنجامدا

مۆساد: هێرشە نوێیەکانمان لە ناوخۆی ئێرانەوە ئەنجامدا