سەنتەری میدیای دیجیتاڵی بۆ 964

هەندێک لە بابەتەكانی زیرەكیى دەستكرد دەچێتە بواری تاوان و سزایان لەسەرە

964+

محەمەد فاتیح

زیرەكیى دەستكرد لەسەر ئاستی جیهان كاری لەسەر دەكرێت تا بەربەست بۆ زیانەكانی دابنێن و هەرێمی كوردستان و عێراقیش بەدەر نین لە زیانەكانی زیرەكتى دەستكرد،  بەپێی یاسای عێراقی هەندێك لە كارەكانی زیرەكیى دەستكرد بە تاوان هەژمار دەكرێن و سزای لەسەرە.

دكتۆر موهەنەد حەبیب سەماوی سەرپەرشتیاری گشتیی سەنتەری میدیای دیجیتاڵی لە عێراق (DMC) تایبەت بۆ 964 باسی لەم بابەتە كرد و وتى، “ناوەندەکەیان  کۆمەڵێک ڤیدیۆی زیرەكیى دەستكرديان دەستنیشانكردووە، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆ سووکایەتیکردن بە ناوی خێڵەکان یان کەسایەتییە گشتیەکان بەکاردەهێنرێن، یان بۆ مەبەستی شێواندن یان تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵایەتی، یان بە ئامانجی هاندانی ناتەبایی لە نێوان رۆڵەی وڵاتدا، ئەمەش دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگەدا”.

دكتۆر حسێن ئەلمەولا، وتەبێژی ناوەندەكە قسەی بۆ 964 كرد و دەڵێت، “ئەم کردەوانە بە تاوان هەژمار دەكرێن کە بەپێی یاسای سزادان، سزای  لەسەرە، بەو پێیەی سووکایەتیکردنە بە کەرامەت و ناوبانگی تاکەکان و بەکارهێنانی نایاسایی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیە بۆ زیانگەیاندن بە شەرەف و تایبەتمەندی کەسانی دیکە”.

ناوەندەكە لە رێگەی 964وە داوای لە دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی کرد، هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ راودوونانی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی ئەم ناوەڕۆکەانە و ئەو کەسانەشی کە لە پلاتفۆرمەکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە.

“یاسادانەری عێراق دەبێت یاساکانی نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییە بە پەلانەی کە بەهۆی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە هێنە ئاراوە”. دكتۆر حسێن ئەلمەولا وا دەڵێت.

زیرەکیی دەستکرد سەدان کەسی بێکار کرد

زیرەکیی دەستکرد سەدان کەسی بێکار کرد