سۆشیال میدیا هێزێكی كاریگەرە
964 كاریگەری پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەكان بەسەر میدیا دەخاتەڕوو
964+
محەمەد فاتیح
لە ساڵانی ڕابردوودا جیهان گۆڕانکارییەکی قووڵی دیجیتاڵی بەخۆوە بینیوە کە شۆڕشێکی بەرفراوانی لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤدا بەدوای خۆیدا هێناوە، میدیاش یەکێکە لەو کەرتە دیارانەی کە کاریگەری ئەم گۆڕانکارییە ڕیشەییەی لەسەر بووە.
دكتۆر موهەنەد حەبیب سەماوی سەرپەرشتیاری گشتی سەنتەری میدیای دیجیتاڵی لە عێراق تایبەت بۆ 964 باسی لەم بابەتە كرد و روونیكردەوە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی وەک فەیسبووک، یوتیوب، تیکتۆک، ئێکس، ئینستاگرام بوونەتە یاریزانی سەرەکی و هێزێکی کاریگەر بە سەر میدیادا و بووەته هۆكارێك بۆ داڕشتنەوەی میکانیزمەکانی کاری رۆژنامەوانی و شێوازەکانی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی هەواڵ.
“دامەزراوە میدیاییە تەقلیدییەکان توانای قۆرخکاری یان کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی هەواڵیان نەماوە و بەناچاری هەوڵیداوه کە خۆی لەگەڵ ژینگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بگونجێنێت، کە تەواوی پرۆسەی میدیای لە قاڵب داوە و بە شێوەیەكی قووڵ و گشتگیر تایبەتمەندییەکانی گۆڕیوە”، موهەنەد حەبیب سەماوی واى وت.
964 چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو سەربازە عێراقییە دەكات كە بۆتە ترێندی سۆشیال میدیا
دەشڵێت، دیجیتاڵکردن چەند گۆڕانکارییەکی لە میدیادا هێناوەتە ئاراوە، دیارترینیان بریتیین لە: خێراکردنی گەیشتنی هەواڵەکان بە خەڵک و گۆڕینی وەرگر لە بەکاربەرێکی نێگەتیڤەوە بۆ ئەکتەرێکی چالاک لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی زانیاریدا، هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی میدیاى تاکەکەسی کە لەلایەن کاریگەرییە دیجیتاڵییەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، لە بەرامبەر كشانەوەی باڵادەستی میدیای دامەزراوەیی تەقلیدی، هەروەها پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی زانیارییەکان كەوتووەتە ژێر لۆژیکێکی نوێ، کە بە میکانیزمى زیرەکی دەستکرد بەڕێوەدەچێت، لە ئەنجامدا نەخشێکی جیاواز لە پێشکەشکردنی هەواڵەکاندا دروست بووە.
تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات
پێشی وایە، شانبەشانی ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە، تەحەدای جدی سەریان هەڵداوە، لەوانە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختە و زانیاری هەڵە و گۆڕینی ستانداردەکانی متمانەپێکراوی میدیا و شێوازەکانی کاریگەریکردن لەسەر رای گشتی، ئەمەش بووەتە هەڕەشە لەسەر پرۆسەی باوەڕپێكراوی راگەیاندن و پرسیاری بنەڕەتییان سەبارەت بە داهاتووی رۆژنامەگەری لە سەردەمی دیجیتاڵیدا وروژاندووە.
موهەنەد حەبیب سەماوی، لە كۆتایی قسەكانیدا وتی، کاریگەریی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان لەسەر میدیا بابەتێکی فراوان و قووڵە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد و قووڵ هەیە، تەنانەت رەنگە شایستەی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی بەرفراوان و تێزەكانی دکتۆرا بێت بۆ ئەوەی بە وردی مشتومڕ لەسەر رەهەندە جیاوازەکانی بکرێت.
میدیا
"لهچاو پارساڵ نیوهى زیاترى ئاوهكهى كهمی كردووه"
سهرچاوى ئاوى قولهى رانیه وهزعى خراپه بهڵام هاوبهشانى بێئاو نهكردووه
زياتر له دوو تۆن گۆشت رهتكراوهتهوه
كوشتارگهى ههولێر پێش وادهى دیاریكراو كۆتایی به قوربانیكردن هێنا
تهندروستى روونكردنهوهى بڵاوكردووهتهوه
ئهمڕۆ هیچ ژنێكی دووگیان له نهخۆشخانهى ئاكرێ گیانى لهدهست نهداوه
مرورى لێنهبووه و مرورى كردووه