لە پڕۆژەى رووناکى

ئەوانەى بە نرخى ئەزمونى پارەى کارەبایان دابوو پارەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە

964+

وریا فەتاح

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی پێنج لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەستیپێکرد و بەمزوانەش لە دهۆك دەستپێدەکات. دەشڵێت: ئەوانەى بە نرخى ئەزمونى پارەى کارەبایان دابوو و زیادیان بۆ هاتبووەوە، پارەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە و پسوڵەى مانگى پێنجیان بۆ ناچێت.

پارەکە هى ئەو هاوبەشانەى کارەبایە کە پێش جێگیرکردنى نرخى کارەباى 24 کاتژمێرى پارەیان دابوو، بەڵام دواى جێگیرکردنى نرخى کارەبا (بۆ هەر کیلۆواتێک 72 دینار)، ئەو پارە زیادەیان داوە بۆیان دەگەڕێتەوە.

وەک ئەوەى فەرمانگەکە باسى دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بری 1.4 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر پسوولەی کارەبایان لەسەر نرخە ئەزموونییەکە بۆ هاتبووەوە و بەمەش زیاتر لە 60 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە لەم هەنگاوەی حکومەت.

” بە تێکڕا بڕی پارەی گەڕێندراو لە هەندێك گەڕەك نزیکەی 80 هەزار دیناربووە و لەم ژمارەیەش زیاتر لە 10 هەزار خێزان هیچ بڕەپارەیەك بۆ پسوولەی کارەبای مانگی پێنج نادەن”، فەرمانگەى میدیا و زانیارى وا دەڵێت.

جەختیش کراوەتەوە، دوای ئەو بڕیارەی حکومەتى هەرێم، گەڕەکی شادیی هەولێر کە یەکەم گەڕەك بوو پڕۆژەی رووناکیی تێدا جێبەجێ کرا بۆ مانگی پێنج 90%ـی هاووڵاتییان هیچ بڕەپارەیەک نادەن و لە شوێنە بازرگانییەکانی پارێزگای هەولێریش کە پرۆژەی رووناکیی تێدا جێبەجێ کراوە 8%ـیان هیچ بڕەپارەیەك بۆ مانگی پێنج نادەن.

پوختە دەربارەی ژمارەی هاوبەشان:

وەک ئەوەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى روونى کردووەتەوە، لە پڕۆژەی رووناکی 80%ـی خێزانەکان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بە پێشوو (کۆی پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی).، بۆ یارمەتیدانی زیاتری هاووڵاتییانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 50% بۆ مانگی یەکەم و 25% بۆ مانگی دووەم و 15% بۆ مانگی سێیەم پاڵپشتیی هاووڵاتییان دەکات.

زانیارى زیاتر لەم لینکەدا بخوێنەوە:

بە کۆمەڵێک رێگا خۆت لە پارەیەکى زۆرى کارەباى 24 کاتژمێر...

بە کۆمەڵێک رێگا خۆت لە پارەیەکى زۆرى کارەباى 24 کاتژمێرى قوتار بکە