255 نەخۆش داخڵ كراون

نەخۆشخانەی ئافرەتانى هەولێر لە جەژنی قوربان نزیكەی 2500 حاڵەتی هەبووە

964+

محەمەد فاتیح

لە رۆژانی جەژنی قوربان بە سەدان كەس سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێريان كردووه و 102 حاڵەتی لە دایكبوونیش هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر ئاماری رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە 769 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 102 لەدایک بوون هەبووە بەگشتی له رەگەزی كچ  43 لەدایك بوونی ئاسایی و له رەگەزی كوڕ 37  لەدایك بوونی ئاسایی و 13  لەدایك بوون بە نەشتەرگەری له رەگەزی كوڕ  و 9 لە دایك بوون بە نەشتەرگەری له رەگەزی كچ.

وتيشى، ” بە گشتی  255 نەخۆش داخڵ كراون و لەبەشی منداڵەناكامەكان 44 نەخۆش داخڵ كراون 578 سۆنار و 711 پشكنینی تاقیگە ئەنجامدراون”.