حکومەتى هەرێم: 

عێراق جگە لە بڕینى موچە رێگرە لە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم

964+

وریا فەتاح

حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ عێراق جگە لەوەی مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێ، ئاستەنگیش لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەكات.

بەپێى راگەیەندراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم، لە كاتێكدا مادده‌ی 111 و 112ـى ده‌ستووری عێراق مافی وەبەرهێنانی وزە بۆ كوردستان دەستەبەر دەكات، هەرێم هەموو ئاسانكارییەكی بۆ مەرجەكانی عێراق و رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان كردووە و گرێبەستەكانی نێوان هەرێم و كۆمپانیاكان بەپێی بڕیاری دادگاكانی عێراق یاسایین. بەڵام حكومەتی عێراق ئاستەنگی نوێ لەبەردەم پرۆسەكە دروست دەكات، تاكوو هەرێم لەڕووی ئابوورییەوە لاواز بکات و توانای خۆبژێویی نەبێت وەک لە سەرەتای 2014ـەوە رووی داوە.

دەشڵێت:حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پاساوەكانی بەغدای لە بواری دارایی و نەوتدا بڕیوە، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ و كاركردن بە دەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پیشان داوە، بەڵام سزادان و گەمارۆكانی بەغدا بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامن و نیازی حكومەتی فیدراڵی لە دژایەتیی قووڵی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیدا بۆ ناوخۆ و دەرەوە ڕوون بووەتەوە.

بەغدا لە رێگەی سكاڵای نێودەوڵەتییەوە لە 25ـی ئاداری 2023، ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، وەک ئەوەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئاشکراى کردووە، بەهۆى ئەو راگرتنەوەى عێراق و هەرێم، 25 ملیار دۆلار زیانیان بەر كەوتووە.

حکومەتی هەرێم لە 4ـى نیسانی 2023 لەگەڵ عێراق رێکكەوتنی ئیمزا کرد کە نەوتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت. هەرێم 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە، بەڵام عێراق هیچ تێچوویەكی ئەو بەرهەمهێنانەی خەرج نەكردووە، جگە لەوەی 50%ـى داهاتی نانەوتیی رادەست كردووە، بەڵام بەغدا بۆ ماوەی 11 ساڵە بودجەی كوردستانی بڕیوە و بەوهۆیەوە پرۆژە و گەشەی شارەكانی وەستاندووە، سەرەڕای پەسندكردنی بودجە بۆ ساڵی 2023، 2024 و 2025.

 هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت نەگ...

 هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت نەگەیشتن بەرێککەوتن