هاتوچۆى هەولێر
” هیچ تاکسییەکى نوێ بۆى نییە دەستکارى سیستمى هایبرێد بکات و بیگۆڕێت بۆ غاز”
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، تاکسییەکى نوێیان دەستبەسەرداگرت کە سیستمى هایبرێدى گۆڕیوە بۆ غاز، هۆشداریش دەدات کە هیچ تاکسییەکى نوێ بۆى نییە ئەو سیستمە بگۆڕێت.
هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردەوە، کە تاکسییەکى نوێى هایبرێدیان دەستبەسەرداگرتووە کە سیتمى هایبرێدى گۆڕیوە بۆ سیستمى غاز، ئەوەشى بە سەرپێچیکردنى رێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ داوەتە قەڵەم.
وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر باسى دەکات، سیستمى ئەو تاکسیەیان گەڕاندووەتەوە بۆ سیستمى خۆى کە هایبرێدە.
جەختیش دەکاتەوە، هەر شۆفێرێک سیستمى هایبرێد بگۆڕێت بۆ غاز، رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.
رێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ لەم لینکەدا بخوێنەوە: