"كه‌مترین حاڵه‌تى نه‌خۆشی ده‌روونى لێیه"
نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر پزیشكی نه‌خۆشییه دهروونیهكانى بۆ دابینكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەخۆشخانەی قه‌زاى هەریر ده‌ڵێت، لە نوێترین بەرەوپێشچونەکانی نه‌خۆشخانه‌كه پزیشكى پسپۆڕى تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانیان بۆ دابین كراوه، له‌كاتێكدا كه‌مترین حاڵه‌تى نه‌خۆشی ده‌روونى له قه‌زاكه‌دا هه‌یه.
به‌شی راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەریر و دەوروبەری كردووه‌ته‌وه كه پزیشکی دەروونی لە نەخۆشخانەكه‌یان لە رۆژانی سێشەممە و پێنجشەممەى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك لە بەشی راوێژکاری دادەنیشێت و نەخۆش دەبینێت.
له‌زگین سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریری به 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره پزیشكى ده‌روونى بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دابین ده‌كرێت و له‌پاڵ پسپۆڕییه‌كانى دیكه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
وتیشی “به‌پێی داتا‌و ئاماره‌كان له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر كه‌مترین حاڵه‌ت بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام پێشتر ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوایه ئه‌وا پێویست بوو سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر بكه‌ن”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پزیشكانى هه‌موو پسپۆرییهكانى تێدایه، له‌وانه‌ش نه‌شته‌رگه‌رى، منداڵان، منداڵبوون، رۆماتیزم، شكان، پێست و جوانكارى و دوایین پزیشكی پسپۆڕیش كه بۆیان دابین كراوه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان.