مه‌نجه‌ڵه دۆڵمەکە سه‌رى خوارد
پۆلیسی دهۆك كچێكی ده‌ستگیركرد ده‌ڵێت سووكایه‌تى پێكردوون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت، ئه‌و كچه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بێڕێزی پێكردبوون، ده‌ستگیریان كردووه، ئه‌م قسه‌یه له‌لایه‌ن هێمن سلێمانى وته‌بێژى پۆلیسى ئه‌م پارێزگایه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، بێڕێزیكردنه‌كه‌ى ئه‌م كچه به پۆلیس له ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژى پۆلیس نه ناوى كچه‌كه‌ى هێناوه و نه جۆرى بێڕێزییه‌كه‌شی باسكردووه، به‌ڵام به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964 چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كچێك له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا، دەستی له پۆلیس ده‌كات، كه ده‌ڵێت “بە قسەی منیان کردووە کە گوتوومە نابێت مەنجەڵی دۆڵمە و کفتە بهێنرێتە ناو نەخۆشخانەی ئازادییەوە”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر خۆیشی داهاتووه، مه‌جه‌ڵێك دۆڵمه ده‌بات به‌ڵام پۆلیسێك پێیوتووه نابێت مەنجەڵەکە ببەیتە ژوورەوە و پێی گەڕاندووه‌تەوە، ئه‌م كچه ده‌ڵێت “زۆر تووڕەبووم و هیچم نەگوت. بەڵام لەناخی دڵمەوە حەزم دەکرد ئەو مەنجەڵە بەسەر پۆلیسەکەدا بشکێنم، بەڵام کەمێک قەدری خۆم و دایکم گرت”.
به پشت به‌ستن به‌م گرتە ڤیدیۆیە دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، فەرمانی دەستگیرکردنی کچەکەى ده‌ركردووه و لە راگەیه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیسی دهۆکیشدا هاتووه كه کچەکە بەپێی یاسای خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ىندیكردن دەستگیرکردووە.