دوو تۆمەتبار

لە هەولێر تۆمەتی کوشتنیان لەسەر بووە و لە سلێمانی دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی کوشتن لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو کەس دەستگیر کراون، کە لە هەولێر فەرمانی گرتنیان هەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2025، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو دوو تۆمەتبارە بە تۆمەتی تاوانی کوشتن لە هەولێر فەرمانی گرتنیان هەبووە و هەڵاتوون بۆ سلێمانی، بەڵام لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیر کراون.

دەشڵێت، هەر دوو کەسەکە نا، بەڵکو توانیویانە دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاند، کە هی تۆمەتبارەکان بووە لە جۆری کیا و لە کاتی هەڵاتنیان پێیان بووە.

تۆمەتباران (ف، م، ح لەدایکبووی 1981 – ع، م،ح لە دایکبووی 1985) ئێستا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان رادەستی پۆلیسی هەولێر کراونەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە پوری خۆی خنکان...

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە پوری خۆی خنکاند