چه‌ندین دارى له‌ باخى گشتى شكاندوون ‌

دوو شه‌و بوو‌ ره‌شه‌با وازى له‌ قه‌زاى هه‌ریر نەدە‌هێنا‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى دووشه‌وه‌ ره‌شه‌با سه‌نتره‌ى قه‌زاى هه‌ریری گرتووته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین دارى له‌ناو باغى گشتى ئه‌و قه‌زایه‌ شنكاوون و لاری كردونه‌ته‌وه‌.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەریر، ده‌ستى به‌ چاندنه‌وه‌ى ئه‌و دارانه‌ كردووه‌ كه‌ ره‌شه‌باكه‌ شكاندوونى و بێوار عه‌دنان سه‌رۆكى شاره‌وانیش به‌ 964ـى وت، ئه‌و دارانه‌ى ره‌شه‌باكه‌ لاری كردوونه‌ته‌وه‌، هه‌موویان به‌ ئامرازى تایبه‌ت راستكراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی”جگه‌ له‌ داره‌كان زیانى به‌ چه‌ند تابلۆیه‌كی گه‌وره‌ى ناو قه‌زاكه‌ش گه‌یاندووه‌ و خه‌ریكین چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین”.

سه‌گى بێلانه‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كانى قه‌زاى هه‌ریریا...

سه‌گى بێلانه‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كانى قه‌زاى هه‌ریریان ته‌نیوه‌

رێکخراوێکی ئه‌ڵمانى ئاوەڕۆى هه‌ریر جێبەجێ دەکات

رێکخراوێکی ئه‌ڵمانى ئاوەڕۆى هه‌ریر جێبەجێ دەکات