رێگای تاسڵوجەی کۆن رێگای بەدیلە بۆ شۆفێران

بەوردی بزانە لە کوێوە دەچێتە سەر رێگای دووکان

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات، کە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ (شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی تاسلوجە ) دادەخرێت .

بۆ ئەوەی هاولاتیان بزانن لە کوێوە هاتوجۆ بکەن و شارەزای تەواوی رێگاکە بن پەیامنێری 964 بە وردی و بە ڤیدیۆ سەرجەم رێگاکەی پێشانداوە و روونی کردووەتەوە کە شۆفێران دەتوانن هاوتچۆ بکەن.

ئێستا رێگایەکی بەدیل بۆ شۆفێران کە بە رێگای کۆنی تاسڵوجە ناسراوە ئامادەکراوە و شۆفێران دەتوانن لەوێوە بگەنە سەر رێگای دوکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پاش كەمێكی دیكە شەقامی سەرەکیی بازاڕی تاسڵوجە دادەخرێ...

پاش كەمێكی دیكە شەقامی سەرەکیی بازاڕی تاسڵوجە دادەخرێت