هاتوچۆی سلێمانی

پاش كەمێكی دیكە شەقامی سەرەکیی بازاڕی تاسڵوجە دادەخرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات، کە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ (شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی تاسلوجە ) دادەخرێت .

موقەدەم محەمەد سابیر، لێپرسراوی مەفرەزەکانی بازگەکان بە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00 شەقامی سەرەکی ناوبازاڕی تاسلوجە دادەخرێت بە مەبەستی تەواوکردنی کاری پردی شەقامی ئۆتۆبانی بابان.

وتیشی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، رێگای جێگرەوە کە بە شەقامی تاسلوجەی کۆن ناسراوە قیرتاو و ئامادەکراوە بە رووی شۆفێراندا و دەتوانن بەكاری بهێنن.

پاش كەمێكی دیكە شەقامی سەرەکیی بازاڕی تاسڵوجە دادەخرێت

کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە رێگای سلێمانی -...

کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە رێگای سلێمانی - تاسڵوجە دانرانەوە