دەنگە خۆشەکەی بەرازیلیە شینەکە وادەڵێت

“فەرهاد زیرەک نەبێ بێ گۆرانی دەمێنینەوە”

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

حەمە زیاد، گۆرانیبێژە لاوەکەی هاوشێوە بە دەنگی فەرهاد زیرەک سوپرایزی بۆ هەوادارانی هەیە و چاوەڕوانی دەرفەتێکی ترە تا بێتەوە سەر شاشەی سینەماکان.

پەیامنێری 964 لە نزیکەوە گفتوگۆیەکی خۆشی لەگەڵ کرد و هەواڵی کاری نوێی لێ پرسی، حەمە زیاد وتی، بێگومان کلیپی نوێ هەیە، بەڵام باشترە سوپرایز بێت، هەر کاتێکیش چانسی بەشداریم لە فیلمێکی تر هەبێ ئامادەم”

حەمە زیاد یەکێک بوو لە ئەکتەرانی فیلمی بەرازیلیە شینەکە و تێیدا رۆڵی فەرهاد زیرەکی دەگێڕا، لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەگەر فەرهاد زیرەك نەبێت سێ بەشی هونەرمەندان بێ گۆرانی دەمێننەوە و هەمیشە بەمامۆستای خۆمی دەزانم.”

محمد زیاد لەساڵی 1999 لەشاری هەولێر لەدایكبووە، ماوەی سێ ساڵە دەستی بەكاری هونەری كردووە و لەزۆربەی دەركەوتنەكانی گۆرانی فەرهاد زیرەك دەڵێتەوە.

پێداچوونەوە : پەری ساڵح