لە سۆران

لەسەر فرۆشتنی ڤەیپ سێ شوێن داخران یەکێکیان دوکانی ئەکسێسواراتی خانمانە

964+

ژێوار خدر

تیمەکانی چاودێریی بازاڕی سۆران لە هەڵمەتێکی پشکنیندا سێ شوێنیان لەسەر فرۆشتنی ڤەیپ داخستووە کە یەکێکیان بابەتی جوانکاری و ئەکسێسواراتی خانمانە.

لیژنەکانی چاودێری و پشکنینی دیانا رایانگەیاند، شەوی رابردوو هەڵمەتێکیان کردووە لەناو بازاڕی سۆران و لە هەڵمەتەکەدا سێ شوێنیان داخستووە کە ڤەیپیان فرۆشتووە و بەپێی ئەو وێنانەی لیژنەکە بڵاویکردوونەتەوە دەردەکەوێت یەکێک لەو شوێنانە دوکانی ئەکسێسواراتی خانمانە.

دەشڵێت، یەکێك لە شوێنەکان هەفتەی رابردوو لەسەر هەمان مەبەست سزادراوە و پێبژاردنی بۆ کراوە.

ئەو شوێنانەی داخراون بەپێی راگەیاندراوەکە پێکهاتوون لە؛ شوینی عەلی و رێکان کریستاڵ لە حەریق و شوێنی رێبین لە سەر رێگای جوندیان نزیک فلکەی پێشمەرگە

باسی لەوەش کردووە، لیژنەکان بەردەوام لە ئەرکدان بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و داواشیان لە هاوڵاتیان کردووە لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیوەندی بکەن بە لیژنەکانیانەوە لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:

07502125544  قەزاى ناوەندى سۆران سۆران

07509683135  ناحیەى دیانا

07518946162  قەزای خەلیفان

لە دوکانێکی بازاڕى سۆران 438 ڤەیپ دەستی بەسەرداگیرا

لە دوکانێکی بازاڕى سۆران 438 ڤەیپ دەستی بەسەرداگیرا