لە 8:00ـی بەیانی تاوەکو 5:00ـی ئێوارە
هاتوچۆى گه‌شتیاری له دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ئاسایی كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت له سنوورى قه‌زاى سیده‌كات ده‌ڵێت، چاتوچونى گه‌شتیارى له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه له ده‌روازه‌كه ئاسایی كراوه‌ته‌وه ماوه‌ى چاتوچونه‌كه‌ش وه‌كو پێشتر دیاریكراوه.
دەروازەه‌كه ئه‌مڕۆ ئاگادارییەكی لەبارەی ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی بڵاوكردووه‌تەوە، كه هاتوچۆكردنى گه‌شتیاران بە هەمان شێوەی هەفتەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، جگە لە ڕۆژەكانی شەممە و یەكشەممە، رۆژانە هاتووچۆكردن لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانی دەستپێدەكات و 5:00ـی ئێوارە كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه لە ماوەی رۆژانی جەژن، رێژەیەکی زۆری ئاژەڵ بە مەبەستی قوربانی سەربڕاون، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی (ڤایرۆسێکی ئاژەڵی) لە سنووری قەزای (رووبارۆک) بەناوی (SAT-1)، هەموو جۆرە مامەڵەیەک و گواستنەوەیه‌كى گۆشتی سوور لە رێگای دەروازەكه‌یانه‌وه راگیرابوو.