لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو

بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هەموو جموجوڵێک لە دەروازەی نێوەدەوڵەتی زێت دەوەستێت

+964

توانا نەقی

بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و لە رۆژی پێنجشەممە هەموو جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەوەستێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بڵاویکردەوە، بەرپرسانی گومرکی رووبارووک ئاگاداریان کردوونەتەوە بەهۆی چاککردنی رێگا لە نێوان له نێوان قه‌زای رووبارووک تا ده‌گاته سنوری زێت له دیوی ووڵاتی تورکیا دەروازەکە دادەخرێت.

دەشڵێت، روژی پێنج شه‌ممه 15.8.2024 دەروازەکە داده‌خرێت و هه‌موو جۆره هاتوچۆ و جموجوڵێکی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌و سنوره راده‌گیرێت و لە رۆژی هه‌ینی ‌16.8.2024 دووباره سنوره‌که ده‌کرێته‌وه و هاتوچۊ ئاسایی ده‌بێته‌وه.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەكرێتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەكرێتەوە