15 تیم ماوه‌ى شەش کاتژمێر خه‌ریك بوون
ئاگرەکەی برادۆست کۆنتڕۆڵکرا و رێگری لە سوتانی چوار گوند کرا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
ئاگره به‌ربڵاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ڤه‌رى برادۆست لە سنوری قەزای سیدەکان دواى شه‌ش كاتژمێر كۆنتڕۆڵكرا و به‌مه‌ش رێگرى كرا له سوتانى چوارى گوند.
ئاگره‌كه، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوه لە دەشتی بەرمیزەى هاوسنور لەگەڵ وڵاتی تورکیا كه‌وتبووه‌وه و ناوچەکە مینرێژکراوە ئەمەش کاری کارمەندانی قورس کردبوو، به‌هۆیه‌وه پوش و پەلاشێكی زۆر و ژماره‌یه‌كی زۆر دارى دارستانی خۆڕسک سوتان.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، لە دوای هەوڵێکی زۆر لە لایەن کارمەندان و خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، کە 15 تیمی بەرگری شارستانی دەرچوبوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
وتیشی “ئەو ئاگرە لە نزیکی چوار گوند بوو، رێگری کراوە لەوەی ئاگرەکە بگاتە ناو گوندەکان ئەگەرنا هەم زیانی گیانی دەبوو هەمیش زیانە مادیەکان زیاتر دەبوون”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن