زياتر له دوو تۆن گۆشت ره‌تكراوه‌ته‌وه
كوشتارگه‌ى هه‌ولێر پێش واده‌ى دیاریكراو كۆتایی به قوربانیكردن هێنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كوشتارگه‌ى هاوچه‌رخى هه‌ولێر كۆتایی به قوربانیكردن هێنا له‌كاتێكدا ده‌بوایه له كاتژمێر 6:00ـى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆتایی پێبێت، به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه‌ش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ت هه‌مزه سلێمان، بەڕێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر، بۆ 964ـى ئاشكرا كرد به‌هۆى خراپ مامه‌ڵه‌كردنى میدیایه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاری و دیمه‌نى هه‌ڵه، كۆتاییان به‌قوربانیكردن هێناوه.
وتیشی “ئه‌م ئێواره‌یه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وورده‌كارییه‌كانى كارى كوشتارگه‌كه‌مان و راگرتنى قوربانی ئاشكرا ده‌كه‌م”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كوشتارگه‌ى هاوچه‌رخى هه‌ولێر به 964ـى داوه، له چوار رۆژى جه‌ژندا هه‌زار و 461 سه‌رئاژه‌ڵى گه‌وره و بچو‌وك كراونه‌ته قوربانى تیایدا هه‌زار و 191 ئاژه‌ڵى بچو‌وك و 270 ئاژه‌ڵى گه‌وره بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، دوو هه‌زار و 279 كیلۆ گۆشت به‌هۆى ناته‌ندروست بوون ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌راورد به ساڵى پار رێژه‌ى قوربانیكردنى ئه‌مساڵ زیاتر بووه به جۆرێك ساڵى پار تاوه‌كو چوارەم رۆژى جه‌ژن 873سه‌ر ئاژه‌ڵى گه‌وره و بچو‌وك كرابوونه قوربانى.