ده‌ست به‌سه‌ر 123 ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاوى سه‌ر رێگاكان گیراوه
ئه‌مساڵ قوربانیكردن له‌هه‌ولێر زیاتر كراوه و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی نه‌خۆشیش ره‌تكراوه‌نه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كوشتارگەی هەولێر، ئه‌مساڵ زیاتر له پارساڵ هاوڵاتیان قوربانیان كردووه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاودێریشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر 123 ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاودا گیراوه كه هاوڵاتیان له‌سه‌ر رێگاكانى ناو شار سه‌ریان بڕیبوون.
هه‌ڵمه‌ت هه‌مزه سلێمان، بەڕێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر به 964ـى رایگەیاند، له دوو رۆژى جه‌ژنى قورباندا 617 ئاژه‌ڵ سه‌ربڕاون له‌كاتێكدا ساڵى پار له‌هه‌مان ئه‌م دوو رۆژه‌دا 538 ئاژەڵ بووه.
وتیشی “به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتی پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون و 123 ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاو له‌سه‌ر رێگاكانى ناو شارى هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ناو گوشتارگه‌كه‌شیاندا به‌هۆى ئه‌وه حه‌وت ئاژه‌ڵ نه‌خۆشیان هه‌بووه ره‌تكراوه‌نه‌ته‌وه و سه‌ریان نه‌بڕاوه.
له كوشتارگه‌كه‌ى هه‌ولێر، به‌رله‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان سه‌رببڕدرێن پشكنییان بۆ ده‌كرێت دوای سه‌ربڕینیش پشكنینێكی دیكه‌شیان بۆ ده‌كرێته‌وه بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستبوونى، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه ده‌ڵێت “له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌ى جه‌ژندا ھەزار و 119 کیلۆ گۆشت ره‌تكراوه‌ته‌وه، كه ته‌ندروست نه‌بووه”.