سەربڕینى ئاژەڵ لە دەرەوەى رێنماییەکان وێنە: قائیمقامییەتى هەولێر
رێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردووە
هەولێر؛ 10 کەس لەسەر سەربڕینى ئاژەڵ دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پێش جەژن رێنمایى زۆر و ئاگادارى پێویست بڵاوکرایەوە کە لەدەرەوەى رێنماییەکان ئاژەڵ سەرنەبڕن، بەڵام خەڵکانێک گوێیان پێنەدا، تا ئەوەى رێکار گیرایەبەر و 10 کەس لەسەر ئەوە دەستگیرکران.
قائیمقامییەتى قەزاى ناوەندى هەولێر بڵاوى کردەوە، لەماوەى دوو رۆژى جەژنى قوربان، 10 کەسیان بەهۆى سەربڕینى ئاژەڵ دەستگیرکردووە، چونکە لەدەرەوەى کوشتارگە و بەدەر لە یاساو رێنماییەکان، ئاژەڵیان سەربڕیوە.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون کە مەترسییە لەسەر هاوڵاتیان، پێویستە هەموو ئاژەڵێک لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییە تەندروستییەکان سەر ببڕدرێت.
قائیمقامییەتى هەولێر، دڵنیایى بە هاوڵاتیان دەدەن کە لیژنەکانیان چاوکراوە دەبن و بەردەوان بەدواداچوون دەکەن و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەن خۆراکى ناتەندروست و نایاسایى لە هەولێر، بەسەر هاوڵاتیاندا ساغ بکاتەوە.