964 مەرجەكانی گۆڕینەوەی بڵاودەكاتەوە

ئەگەر پارەی بێ‌ كەڵكت هەبوو تەنانەت دوو رەقەمیش بوو بانكەكان بۆت دەگۆڕن

964+

محەمەد فاتح

كاتێك پارەی دڕاو و بێ‌ كەڵك دەكەوێتە لامان پێمان وایە ئیتر كەس وەریناگرێت یان بە نرخێكی كەمتر دەیفڕۆشینەوە، بەڵام بانكی FIB دڵنیایی دا بە 964 كە ئەو پارانە وەردەگیرێنەوە.

فەرمانبەرێكی بانكی FIB لە وەڵامی پرسیاری 964 وتی، “ئێمە پارەی بێ‌ كەڵك و دڕاو وەردەگرینەوە بەو مەرجەی لە چوار پێنج دانە زیاتر نەبێت، چونكە ناكرێت تۆ بچیت عەلاگەیەك پارەی دڕاو و بێ‌ كەڵك بە نرخێكی هەرزان بكڕیت و دواتر لای ئێمە بیگۆڕیتەوە”.

ئەو مەرجانەی لە لقەكانی بانكی FIB بڵاوكراونەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو جۆرە پارانە كه خۆیان لەم خاڵانەی خوارەوە دەبیننەوە:

-ئەگەر پارەكە بەشێكی نەمابوو بەمەرجێك لە نیوەی زیاتر نەبێت.

-ئەو پارانەی بە خۆڵ یان رۆن پیسكرابوون یان رەنگكراون.

– ئەو پارانەی سووتاون یان لەژێر خاكنراون.

– ئەو پارانەی عەییبدارن.

– ئەو پارانەی كە لە دوو بەش پێكهاتوون و رەقەمەكانیان جیاوازە (دوو رەقەمن).

ئەو پارانەشی وەرناگیرێنەوە بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:

– ئەو پارانەی نووسینێكی زۆری لەسەرە و بە ئەنقەست مۆركراوە و شێوێندراوە بە تەواوەتی.

– ئەو پارانەی كراونەتە زیاتر لە شەش پارچەوە.

– ئەگەر پارەكە زیاتر لە 50% نووسینی سەرەوەی لەدەستدابوو یان زیاتر لە 50% كون كون كرابوو یان شێوێندرابوو.

ئەگەر پارەی بێ‌ كەڵكت هەبوو تەنانەت دوو رەقەمیش بوو بانكەكان بۆت دەگۆڕن