"لە خۆشی و ناخۆشی یەکتردا بەشدارین"

کاکەییەکان هاوشێوەی موسوڵمانەکان جەژنی قوربان دەکەن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

پێکەوەژیان لە هەڵەبجە نموونەیەکی باڵایە بۆ هەموو ناوچەکانی دیکە کە ئایینی جیاوازی تێدایە، کاکەیی و موسوڵمانەکان بەشێویەک تێکەڵی یەکتربوون، هەتا خۆیان باسی نەکەن ناتوانی بەشێوە و روخسار لێکیان جیا بکەیتەوە.

ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، هاوشێوەی موسڵ️مانەکان، کاکەییەکانی هەڵەبجەش خۆیان گۆڕیوە و خواردنی تایبەت بە جەژنیان ئامادەکردووە، سەردانی دراوسێ و خزم و کەسوکاریان دەکەن و جەژنە پیرۆزە و  گەردەن ئازادییان لێ ئەکەن.

یاسین باقی هاوڵاتییەکی کاکەیی دانیشتووی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەو پێکەوە ژیانەی لە هەڵەبجە هەیە لە هیچ شوێنێکی دیکە نموونەی نییە، هەموان لە بۆنەکانی یەکتردا بەشدارین و هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوانماندا، ئەمڕۆ من لە پێشدا چوومەتە لای دراوسێ موسوڵمانەکانم و دواتر چوومەتە لای کاکەییەکان بۆ جەژنە پیرۆزە و گەردەن ئازادی”.

باسی لەوەشکرد، بەهەمان شێوەی دراوسێ و هاوشارییە موسوڵمانەکانیان، بۆ نانی بەیانی برنج و قەیسی و فاسۆلیایان ئامادەکردووە و چکلێت و شیرینیش دابەش دەکەن بەسەر میوانەکانیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

منداڵان گوێیان لە موچە نییە و جەژنانەی خۆیان دەوێ

منداڵان گوێیان لە موچە نییە و جەژنانەی خۆیان دەوێ

لە سلێمانی هندییەکانیش جەژنانەی خۆیان بەخشی

لە سلێمانی هندییەکانیش جەژنانەی خۆیان بەخشی