رۆژانە 12 کاتژمێر

بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگەیەکی سۆران قەدەغە کرا

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی سۆران شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی جەژن لە پاش نیوەڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو هاتوچۆکردن لە رێگەی هاملتۆن قەدەغەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025، هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە، هەر چوار رۆژی جەژن لە کاتژمێر 12:00ـی  نیوەرۆ تا کاتژمێر 12:00ـی شەو هاتوچۆکردنی بارهەڵگری گەورە لە رێگای هاملتۆن (سپیلک -حاجی ئۆمەران) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هاتوچۆی سۆران دەشڵێت، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

رێگای هاملتۆن، یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین رێگاكانی هه‌رێمی كوردستانه ‌و بە درێژی 185 کیلۆمەتر هه‌ولێری پایته‌خت به‌ ئێران ده‌به‌ستێته‌وه‌، رێگایه‌كی بازرگانی و گه‌شتیاری نیوده‌وڵه‌تی نێوان هه‌ردوولایه.

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە