لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران
هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی جەژن قەدەغەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی هەولێر دەڵێ، لەهەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025، لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە، کەوا لەهەر چوار رۆژی جەژنی قوربان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە.
ئەوەش لەو رێگایەنەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.
لەبارەی هۆکاری بڕیارەکە، دەڵێ، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و درووست نەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم رێگایانە.