وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر نەناردنی موچە لە عێراقەوە 

هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ رێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین

توانا نەقی

پارێزگاری سلێمانی وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر نەناردنی موچە لەلایەن بەغداوە و بڕینی قوتی هاوڵاتیان بڕیاری دا هیچ رێوڕەسمێکی فەرمی جەژن بەرێوبەنابەن و نایکەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پاێزگگاری سلێمانی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، “لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی “تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەتر” رێوڕەسمی جەژن بە فەرمی ناکەین.

دەشڵێت،  تەنها بەڕێزەوە رێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی بۆ خەڵکی هەرێم دەکەن.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیاتاندەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن، بەڵام وەک ناڕەزایەتییەک دژی دەسەڵاتدارانی عێراق رێوڕەسمی جەژن بە فەرمی ناکەن.