رۆژی جیهانیی ژینگەیه
ئه‌مڕۆ جیهان رووبه‌ڕووى پلاستیك ده‌بێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى ژینگه‌یه و دروشمى سه‌ره‌كى ئه‌م بۆنه‌یه‌ش بۆ ئه‌مساڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پیسبوونى جیهانه به پلاستیك.
لە 5ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێک، جیهان بە گشتی و ژینگەدۆستان بە تایبەتی یادی بۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە EDW بەرز رادەگرن، ئەو رۆژەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەی ستۆکهۆڵمی تایبەت بە ژینگەوە لە ساڵی 1972 دا بە رۆژی ژینگە ناساند، هەر لەو رۆژەشدا بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە، كه به UNEP ناسراوه، دامەزرا.
رۆژی جیهانی ژینگە، بەوە ناسراوە کە وڵاتان پێکەوە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن و هەر ساڵەش وڵاتێک بە بەستنی کۆنفرانسەکە میوانداری دەکات و بۆ ئه‌مساڵیش كۆریای باشوورى ئه‌م ئه‌ركه‌ى گرتووته ئه‌ستۆ و دروشمى سه‌ره‌كیش “پێكه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر پیسبوون به پلاستیكدا سه‌ربكه‌وین”.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه 11 ملیۆن تۆن له‌و پاشماوانه‌ى مرۆڤ له جیهاندا فڕێیده‌دات بریتییه له ماده‌ى پلاستیك و زۆرینه‌ى ئه‌م پلاستیكه‌ش سه‌رچاوه ئاوییه‌كان پیس ده‌كات و به‌م هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 800 جۆرى گیانداره ئاوییه‌كان زیانیان پێده‌گات.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشبینى ده‌كات كه ساڵانه جیهان پێویستى به 300 تاوه‌كو 600 ملیار دۆلاره بۆئه‌وه‌ى بتوانێت رووبه‌ڕووى ئه‌م پیسبوونه ببێته‌وه.
رۆژی جیهانیی ژینگە، هۆکارێکیشە کە بە هۆیەوە گەلان رۆژی تایبەتیان بۆ ژینگەی لۆکا‌ڵی خۆیان دیاریکردوە و تیایدا لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نیشتمانی، چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن لە پێناوی پاراستن و چاککردنی ژینگەدا، بۆ نموونە:
5ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی ژینگەیە.
14ـی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک رۆژی ژینگەی وڵاتە عەرەبیەکانە.
15ـی نیسانی هەموو ساڵێک رۆژی ژینگەی عێراقە.
رۆژی 16ـی نیسانی هەموو ساڵێکیش رۆژی ژینگەیە لە هەرێمی کوردستاندا.
له هه‌رێمی كوردستان رۆژى ژینگه دیاریكراوه ئه‌ویش له رۆژى 16ـى نیسانى هه‌موو ساڵێكه، كه ماوه‌ى 17 ساڵه له‌په‌رله‌مانه‌وه دیاریكردنى ئه‌م رۆژه په‌سه‌ندكراوه.
بنه‌چه‌ى ئه‌م رۆژه بۆ رێكه‌وتى 16.4.1987 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تیایدا رژێمی پێشووى عێراق به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كیمیایی دۆڵی بالیسان و گوندی شێخوەسانى بۆردومان كرد، كە بووە هۆی گیانله‌ده‌ستداننی 337 هاوڵاتی و برینداربوونی 87 كەس لە دانیشتووانی ناوچەكە، هەروەها پیسبوون و تێكدانی ژینگەكەی بەهۆی سوتاندنی رەز و باخ و دارودرەخت و لە ناوبردنی هەزاران جۆر لە باڵندە و ئاژەڵ و ژەهراوی بوونی سەرچاوە ئاوییەكان.