زیانی بۆ ناوبانگمان هەبووە

نەوتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان؛ دەستبەجێ نەوتەکەتان رادەست بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، رادەستنەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە زیانی گەورەی بە ئابووری و ناوبانگی عێراق گەیاندووە، بۆیە داوا دەکات، دەستبەجێ هەرێمی کوردستان نەوت رادەست بکات پێیان.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025 لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە، یاسای بودجە حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە رادەستکردنی نەوت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی رادەستکردنی نەوت بێت.

کە ئەوەش، بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەخات بۆ پابەندبوونی بە دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی رادەستکردنی نەوت، کە پێشتر وەزارەت چەندین جار لە رێگەی نوسراوی فەرمی و شاندی تایبەتەوە بە شێوەیەکی بەردەوام و پەلە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەمەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە، بەڵام بێ سوود بووە.

وەزارەتەکە بەروونی دەڵێ، پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی بە هەناردەی نەوتی عێراق و بودجەی گشتی گەیاندووە، لەبارەی قسەوباسەکان بۆ بوونی بەقاچاخبردنی نەوت، وەزارەتەکە دەڵێ، بەدواداچوون بۆ ئەو زانیاریانە دەکەین کە ئاماژەن بۆ بەردەوامی بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

عێراق خۆی گەیاندە بیرە نەوتێکی کفری

عێراق خۆی گەیاندە بیرە نەوتێکی کفری