نۆژەنکردنەوەی شەقامەكانيش بەردەوامە

پڕۆژەكەى شەقامی هەواری شار دوو فولكە لەخۆدەگرێت

964+

محەمەد فاتیح

دووبارە پڕۆژە و چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی دەستیپێكردووەتەوە و هەڵمەتەكانی خزمەتگوزاری بەردەوامن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە بەردەوامی کارکردن لە شەقامی هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو و کارکردن لەفراوانکردنی (شەقامی هەواری شار) بە ئاڕاستەی تونێلی پێشڕەو یەکێکی ترە لە پڕۆژە گرنگەکان و کارکردن تێیدا لە قۆناغی بەرەوپێشچووندایە.

روونیشیكردەوە شەقامە رێكەكە دەكرێت بە شەقامێكی پێچاوپێچ بە مەبەستی كەمكردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان و رووداوی نەخوازراو  و پڕۆژەكە جێبەجێكردنی دوو فولكەش لەخۆدەگرێت.

وتيشى، “تیمەکانمان هەستان بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم (میلی مۆڵ و مزگەوتی حاجی احمدی باوەمەردە لە گەڕەکی ڕاپەڕین) و کارکردن بەردەوام دەبێت و دەستكراوە بە نۆژەنکردنەوەوچاککردنی چاڵ وداچونی شەقامی دەباشان وقیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامی (30م زێوەر و شەقامی 60م ی Road ی 16 ) و کارکردن بەردەوام دەبێت”

دەشڵێت، “کۆنکرێت کردن ودروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆگەرەکی ئاوبارە ئەنجامدرا و پرۆژەکە پێکدێت لەدروستکردنی ئاوەرۆ و کۆنکرێت کردنی بەشێک لەکۆڵانەکانی گەڕەکی ئاوبارە نزیک خوێندنگای ئاوبارە و گەڕەکی ژمارە یەك لە ئاوبارە”.