پڕۆژەی رووناكی بەشدارە
یەک لەسەر سێی ژینگەی هەولێر بەرەو پاكبوونەوە دەچێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كاركردن بۆ پاككردنەوەی ژینگەی هەولێر بەردەوامە و فەرمانگەی ژینگەش دەڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەی رووناكی لە هەولێر، یەك لەسەر سێی شارەكە پاكدەبێتەوە.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025 بە 964ی وت، هێشتا پڕۆژەی رووناكی (كارەبای 24 سەعاتی) لە ناوەوەی سنووری شەقامی 120 مەترییە و نەگەیشتووەتە دەرەوەی سنوورەكە، بەڵام بە تەواوبوونی پڕۆژەكە لە هەولێر، یەك لەسەر سێی ژینگەی شارەكە پاك دەبێتەوە.
وتیشی، “پاكبوونەوەی ژینگە هەر پەیوەندی بە مۆلیدە ئەهلییەكانەوە نییە، ئێمە بەردەوام كار دەكەین، مانگ نییە 20-25 ئۆتۆمبێل لەسەر دووكەڵكردن سزا نەدرێن، كە ئێمە سێ هێڵی گەرممان داناوە و هەر ئۆتۆمبێلێك دووكەڵی زۆر بكات، ژمارە و وێنەی دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆ و ئەوانیش سزایان دەدەن و دەبێت چارەسەری دووكەڵەكەیان بكەن”.
“90%ی سووتانی زبڵ و خاشاكی زبڵخانە و شوێنەكانی دەوروبەری شار رێگری لێكراوە و كەمبووەتەوە، ئەمەش كاریگەریی خۆی هەیە بۆ پاكبوونەوەی ژینگە، جگە لەوە چاودێریی دووكەڵی خەڵووزی چێشتخانەكان دەكەین و چاومان لەسەر كارگەكانی قیر و ئاسن و پاڵاوگەكانیشە، كە دەبێت پابەندی رێنماییەكانی ژینگەپارێزی ببن”، دڵشاد هیرانی وای وت.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پڕۆژەی رووناكی بۆ كارەبای 24، تا 31ی مانگی رابردوو، 1260 مۆلیدە لە كوردستان كوژێندراونەتەوە و كارەكانیش بەردەوامن بۆ گەیاندنی كارەباكە بە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان.
دڵشاد هیرانیش ئەوە دەخاتەڕوو، گەشبینن رەوشەكە لە رووی ژینگەوە باشتر بێت، بە تایبەتی لە هەولێر.
لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێک دۆستی ژینگە بێت دەکرێت ببێت بە تاکسی
ژینگە
ناحیەی گەرمک
نزیكەی 20 دۆنم دار و پووش سووتا
"ویستم وانەی سەربەستی و ئازادی بڵێمەوە"
بە ئازادکردنی باڵندەیەک وانەیەکی ئەخلاقی بە قوتابییەکانی وتەوە
ژمارەیەک راوچیش
لەسەر رشتنى مادە رەشەکە ژمارەیە کەس دەستگیرکراون
بۆ هاندانی هاوڵاتیان بوو