داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت دەست بەئاوەوە بگرن
دوای هەواڵێکی 964 پرۆژەئاوی خورماتوو پاک دەکرێتەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دوای هەواڵێکی 964 و گەیاندنی گرفتی ھاوڵاتیان بە لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسانی قەزاکە سەبارەت بەپیسی پرۆژە ئاوی خورماتوو و کەڵەکەبوونی پاشەڕۆ و پیسایی تێیدا دەستکرا بە پاککردنەوەی پرۆژەی ئاوی خورماتوو.
964 وەک هەمیشە ئیشی خۆی کردوو بوو بە فریادڕەسی خەڵکی خورماتوو لەبەرئەوەی کە کاتێک ئاوی ماڵان دەدرا بەهاوڵاتیان بۆنێکی ناخۆش و ھاوشێوە زێرابی لێدەھات.
یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئیدارەی شار و سەرچاوە ئاوییەکانی سەلاحەدین لە ئەمرۆوە ھەڵمەتی پاکردنەوەی پرۆژەی ئاوی قەزاکە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ ئامێری بڕینی روەکەکان و پاکردنەوەی پرۆژە ئاوەکە لەپیسایی بەردەوام لەکارکردن دەبێت و پاشان بۆ ماوەی حەوت رۆژ ئامێرەکە دەوەستێت چونکە لە بەنداوی دوکانەوە ئاوەکە بەر دەدرێت بۆ راماڵینی روەک و پاشماوەکانی ناو پرۆژەکە.
وتیشی، داوا لەھاوڵاتیان دەکەن لەم ماوەیەدا دەست بەئاوەوە بگرن و ئاو بە فێڕۆ نەدەن و بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنیشەوە پاشەڕۆکان بخەنە ناو ئەو جێگایانەی لە ناو شاردا دروستکراوە و نەخرێنە نێو پرۆژە ئاوەکە و ھاوڵاتیان بەپێی توانا ھاوکاربن لەوەی پیسی و پاشەڕۆ نەخەن نێو پرۆژە ئاوەکەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی