"رۆژێک نەهاژۆم چۆکم دێشێ"

رۆژی جیهانیی پاسکیلسوارییە و هاوڵاتیان باسی سوودەکانی پاسکیل دەکەن

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پاسکیلسوارییە و لەناو بازاڕی هەولێر پایتەخت، هاوڵاتیان باسی سوودەکانی پاسکیل بۆ مایکی 964 دەکەن، یەکێکیان دەڵێت، “رۆژێک پاسکیل نەهاژۆم چۆکم دێشێ”.

هێمن حەمەساڵح فەرمانبەرە و بەقسەی خۆی زۆربەی ئیشەکانی رۆژانەی بە پاسکیل ئەنجام دەدات، ئەو وتی،”ئەگەرچی ماتۆڕیشم هەیە، بەڵام بەردەوام بە پاسکیل هاتوچۆ دەکەم و ئەگەر رۆژێک نەهاژۆم چۆکم دێشێ”.

هێمن سەعدیـش کە 42 ساڵە پاسکیلفرۆشە، وتی، ئەگەر جادەی تایبەت هەبێ، خەڵک زیاتر پاسکیل بەکاردێنن و زۆرکەس لەکاتی پاسکیل لێخوڕیندا ئۆتۆمبێل لێیداوە، ئەوەش وایکردووە خەڵک نەوێرێ بە پاسکیل هاتوچۆ بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری