دیمه‌نێكی كاتى خاوێنكردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى قه‌زاى هه‌ریر... وێنه: شاره‌وانى هه‌ریر.
له‌مه‌ودوا كامێراى چاودێری بۆ داده‌ندرێت
“پاشماوه‌ى بینا و زبڵ له ده‌روازه‌كانى هه‌ریر فرێبدهى به توندى سزا ده‌درێیت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى هه‌ریر، له رێگه‌ى تیمه‌كانییه‌وه خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ى دهروازهكانییهتى، كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه پاشماوه‌ى بینا و زبڵ و خاشاكى لێ فڕێده‌درێت و ده‌روازه‌كانیان ناشیرین كردووه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، رێكارى تووندیان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرینه به‌ر.
سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر سێ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه.
بێوار عه‌دنان، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند، ده‌روازه‌كان به درێژایی نزیكه‌ى دوو كیلۆمه‌تر له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه پیسكراوه كه پابه‌ندی رێنماییهكانيان نین و پاشماوه‌كانى بینا و زبڵ و خاشاكى لێ فڕێده‌ده‌ن.
وتیشی “پێشتریش لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكیان كردووه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا رێكاره‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه تووندتر ده‌كه‌ین”.
سزاكانى پێبژاردن، كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌كانیان له رێكاره‌كانى داهاتووى شاره‌وانى ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ى پاشماوه‌كان له‌م ده‌روازانه فڕێده‌ده‌ن به زۆرى له‌و رۆژانه‌ى كه ده‌وامى فه‌رمى نییه ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه، یاخود سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، چاودێری رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ن له چ كاتێكدا چۆڵ بێت ئینجا پاشماوه‌كانیان له‌و ده‌روازانه فڕێده‌ن.
شاره‌وانى هه‌ریر پلانی ئه‌وه‌شی هه‌یه له داهاتووى نزیكدا، به‌هاوكارى ئاسایشی قه‌زاكه، ژماره‌یه‌ك كامێرا له چه‌ندین شوێنى ئه‌م ده‌روانه جێگیر بكات بۆ ئه‌وه‌ى چاودێریكردنهكانیان بۆ ئه‌م شوێنانه وردتر بكه‌نه‌وه.