زیاتر لە هەشت هەزار دانە ڤەیپ لە هەولێر لەناوبران
زیاتر لە هەشت هەزار دانە لەناوبران
قایمقامی هەولێر: هەرچی ڤەپیە بە قاچاغ دێتە كوردستان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر زیاتر لە هەشت هەزار دانە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیكترۆنی لەناوبران، قایمقامی هەولێریش دەڵێت، هێنانی ڤەیپ قەدەغەیە و ئەوەی دێتە بازاڕەكانی كوردستانیش بە قاچاغ دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.6.2025 لە لایەن لیژنەكانی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، زیاتر لە هەشت هەزار دانە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیكترۆنی لەناوبران.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ماوەیەكە بڕیار دەرچووە و هێنان و فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغەیە، بەڵام ئەوەی لە بازاڕەكاندا هەیە، هەمووی بە قاچاغ دێت.
وتیشی، لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار دانە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیكترۆنی لە لایەن لیژنەكانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
قایمقام وتی، هەر دوكان و بازاڕێك ڤەیپ بفرۆشێت، دادەخرێت و غەرامەش دەكرێت، بەردەوامیش دەبن لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بۆ دەستبەسەداگرتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیكترۆنی، كە زیانێكی زۆری تەندروستی هەیە.
لە دوکانێکی بازاڕى سۆران 438 ڤەیپ دەستی بەسەرداگیرا
ڤەیپ
لهناوبران و شوێنهكهش داخرا
لە دوکانێکی بازاڕى سۆران 438 ڤەیپ دەستی بەسەرداگیرا
هەواڵەکانى رۆژ
خۆڵەکە لابرا و رێگەی دۆڵی خەلەکان کرایەوە و بیرەکانی ئاویش چاودێری ئەلیکترۆنییان هەیە
لە پێنجوێن
هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی ڤەیپ بەڕێوەچوو
توێژینەوە تەندروستییەکان گەیشتوون بەوە