کۆمسیۆن داوا لە خانەقینییەکان دەکات کارتی دەنگدان وەربگرنەوە

964+
راژان ماجید – خانەقین

لقی خانەقینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن داوا لە هاوڵاتیان دەكات بچن كارتەكانی دەنگدان وەربگرنەوە.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێگەی تۆڕی 964ەوە رایدەگەیەنێت، ئەوانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە یان لەدایکبووی 2004 و 2005ن، بچن بەدەم کارتەکانی دەنگدانیانەوە و وەریبگرنەوە.

بەپێی سەرچاوەیەك لە کۆمسیۆن بۆ 964، زیاد لە سێ هەزار كارتی دەنگدان لە دوو بنکەی قەزای خانەقین ماون و کەس نەچووە وەریانبگرێتەوە، لەکاتێکدا ئەگەر وەرنەگیرێنەوە، ئەوا ئەگەری گەڕاندنەوەیان هەیە بۆ بەغدا.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر