"دەروازەکان بکەنەوە"

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ساڵانە 250 تۆن مریشکمان بۆ ساغنابێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند، پێویستی ناوخۆ ساڵانە 147 هەزار تۆن مریشکە، بەڵام ئەوان لەو ماوەیەدا 400 هەزار تۆن بەرهەمدەهێنن و زیاتر لە 250 هەزار تۆن زیادەی بەرهەمیان هەیە و بۆیان ساغ ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.6.2025، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و قەدەغەکردنی هاوردەی مریشکی بەستوویان کرد.

بۆ چارەسەری ساغبوونەوەی بەرهەمەکانیان، نوێنەری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت بەرهەمەکانیان هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکەن.

بە وتەی ئەوان، دوو کۆمپانیا پرۆژەی پەلەوەریی گەورە دروستدەکەن، ئەوەش زیان بە بەرژەوەندی پرۆژەکانی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەگەێنێت و داواکارن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی نەکات بۆ دروستکردنی پرۆژەی هاوشێوە.

بەگوتەی نوێنەری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی، ژمارەی پرۆژە پەلەوەرییەکان یاساییەکان هەزار و 960 و نزیکەی 700 پرۆژەی پەلەوەری نایاسایی هەیە و ئەوان بەرهەمی گۆشتی مریشک دابیندەکەن.

 خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هاواریان لێهەڵساوە

 خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هاواریان لێهەڵساوە