كچێک لە هەولێر

خۆی پۆلی 12 بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكان گیانی سپارد

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

ئەو كچەی لەگەڵ باوكی لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر پردی شۆڕش لە هەولێر بریندار بوو، ئەم ئێوارەیە گیانی سپارد، كچەكە قوتابی پۆلی 12 بوو، ئەمڕۆ بەشداریی تاقیكردنەوەكانیشی نەكرد.

برایەكی كچەكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 1.6.2025 بە 964ی راگەیاند، خوشكەكەی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

وتیشی، حوشكەكەی پۆلی 12 بوو، دەبوو ئەمڕۆ بەشداریی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بكات، بەڵام قەدری وابوو ژیان جێبهێڵێت.

رۆژی 20.5.2025 ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سپۆرتاج لەسەر بەرزەپردی شۆڕش لە هەولێر و بەرامبەر مزگەوتی جەلیل خەیات، كەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا سێ كەس، كە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون، بریندار بوون، كە باوكێك و دوو كچی بوون و كچێكیان ئەمڕۆ گیانی سپارد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆتۆمبێلێک لەسەر بەرزەپردی شۆڕش كەوتە خوارەوە و سێ كەس...

ئۆتۆمبێلێک لەسەر بەرزەپردی شۆڕش كەوتە خوارەوە و سێ كەس بریندارن