رەسوڵ لەتیف عەبدولڕەحمان، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانستی زانکۆی گەرمیان
لە گەرمیانەوە بۆ لوتکەی جیهان
کوردستان سێیەمی جیهان لە پێشبڕکێی هواوی بەدەستدەهێنێت
964+
وریا فەتاح
رەسوڵ لەتیف عەبدولڕەحمان، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانستی زانکۆی گەرمیان و ئەندامی چالاکی ئەکادیمیای هواوی، وەک نوێنەری کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی جیهان لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) لە وڵاتی چین بەدەستهێنا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوى کردەوە، رەسوڵ لەتیف بەشداری تاقیکردنەوەی تراکی کلاود (Cloud Track)ی کردبوو کە پێکدێت لە تەکنەلۆجیاکانی (Artificial Intelligence, Cloud Computing and Big Data)، تاقیکردنەوەکە بەشێوەی پراکتیکی بوو، کە بۆ ماوەی هەشت سەعات بەردەوام بوو.
وەک باسکراوە، پێشبڕکێیەکە لە رۆژانی 20 بۆ 24ـی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو، و تێیدا 120 تیم لە 40 وڵاتی جیهانەوە گەیشتبوونە ئاستی کۆتایی (گلۆباڵ). رەسوڵ لەتیف لە چوارچێوەی تیمێکدا بوو کە خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یاوەری دەکرد و لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی کۆیەوە سەرپەرشتی دەکران، توانیان ئەم پلەیە بەدەستبهێن.