دیمەنێکی گشتی شاری سلێمانی- وینە: 964
لە سلێمانی
سبەی بەیانی تا نیوەڕۆ چەند شوێنێکی ناوبازاڕ کارەبایان نابێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ شەممە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 12:00ی نیوەڕۆ، لە 14 ناوچەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کارەبای نیشتیمانیی نابێت، باشترە خەڵک و کاسبکارانی ئەو ناوچانە ئەم هەواڵە بزانن.
ناوچەکان، هەریەک لە:
1- به‌رده‌م باخی گشتی، ئیناره و باخی گشتی تاوەكو به‌رده‌م قوتابخانه‌ی جه‌واهیری.
2- موتێل جاز.
3- بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را و قایمقامیه‌ت.
4- كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
5- به‌رده‌م كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. “تاوەكو، به‌رده‌م پاسه‌كانی راپه‌ڕین دوو فەرعی كانێسكان لای پزیشكی ڤێتێرنه‌رییه‌كان و پاسه‌كانی به‌كره‌جۆ و تاوەكو به‌رده‌م (LC) و به‌رده‌م به‌داله”.
6- كویسكی به‌رده‌م به‌داله. “تاوەکو به‌رده‌م (LC) چه‌ند فه‌رعێكی پشتی شه‌قامی مه‌وله‌وی، هه‌ندێك دوكانی مه‌وله‌وی له‌م كویسكه‌وه كاره‌بای وه‌رگرتوه”.
7- به‌رده‌م به‌داله بۆ ئوتێل.
8- ته‌لاری سایه.
9- به‌رده‌م پاسه‌كانی به‌كره‌جۆ. “ماڵه‌كانی كانێسكان سه‌روو پاسه‌كانی به‌كره‌جۆ”.
10- ته‌لاری زانیار.
11- بازاڕی ئه‌دیسۆن 2.
12- به‌رامبه‌ر ئه‌دیسۆن.
13- كۆمه‌ڵگای كۆڵه‌ك.
14- ته‌نیشت كۆمه‌ڵگای كۆڵه‌ك.
دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 30.5.2025 دەڵێت، ئاگاداریی ئەو هاوبەشانە دەکەینەوە، کە کارەبا لە پۆلی ماڵ و خاوەن دوكانەکان و شوێنە بازرگانییەکان، له ناو سه‌نته‌ری بازاڕی شاری سلێمانی بە تایبەت ئەوانەی كه دەكەونه سەر فیدەرى (303) و ( 303ی مساعد) کارەبایان نابێت.
لە بارەی هۆکاری نەبوونی کارەبا ئەوەی نوسیووە، لە ئێستادا بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی پەستان بەرز و نزمی فیدەری ناوبراو محاویلەکانی سەر ئەو دوو فیدەرە لەماوەی دیاری کراودا کارناکەن.