هەفتەیەکی پێدەچێت

وەختی نۆژەنکردنەوەیە و نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی رزگاری دەوەستێ


ئەحمەد مستەفا

نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، یەک هەفتە کارکردن لە بەشە راوێژکارییەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەریی رادەگرێ، پلان دانراوە و سەرجەمی ئەو شوێنانە نۆژەندەکرێنەوە.

بەڵام، بەشی فریاکەوتن کراوە دەبێت و پزیشک و کارمەندی لێ دەبێت بۆ حاڵەتی فریاکەوتن.

نەخۆشخانە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، لە رۆژی سێشەممەوە 3.6.2025 تاوەکو رۆژی دووشەممە 9.6.2025 سەرجەم راوێژکارییەکانی ناو نەخۆشخانەی رزگاری و هۆڵەکانی نەشتەرگەری دادەخرێن، بەڵام بەشی فریاکەوتن ماوەی 24 کاتژمێری و بەبێ دابڕان کارا دەبێ.

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریەوە …

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا لە ڕۆژی سێ شەمەوە ۳/٦/۲٠۲٥ تاوەکو ڕۆژی دوو شەمە ۹/٦/۲٠۲٥ سەرجەم ڕاوێژکاریەکانی ناو نەخۆشخانەی ڕزگاری و هۆڵەکانی نەشتەرگەری دادەخرێن بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە ، بەڵام بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێری و بەبێ دابڕان بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لەخزمەت هاوڵاتیان دایە، هەروەها سەرجەم بەشەکانی (نەشتەرگەری فریاکەوتن ، سەنتەری هەرس و جگەر ، سەنتەری ئۆنکۆلۆجی (شێرپەنجە) ، سەنتەری هاوچەرخ ، سەنتەری هەناسە ،کۆگای دەرمان ، دەرمانخانەی فریاکەوتن ، تیشکی لەرەلەری موگناتیسی (MRI) و تیشکی (CT Scan ) بەردەوامن لە کارەکانیان و ڕایی کردنی کاروباری نەخۆش و هاوڵاتیان …

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک ..

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری