حکومەتى هەرێم:

سەروو یەک ملیۆن هاوڵاتى ئێستا کارەباى 24 کاتژمێریان هەیە

964+

وریا فەتاح

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەنێت؛ پڕۆژەی رووناکی گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی و ئێستا کارەباى 24 کاتژمێریان هەیە.

بەپێى راگەیەندراوى حکومەت بێت، بەهۆى ئەوەى کارەباى 24 کاتژمێرى گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتى، نزیکەی 1300 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون کە یەکسانە بە 225 هەزار ئۆتۆمبێل لەڕووی دەردانی گازی ژەهراوییەوە.

ئاشکراشى کردووە، تا ئێستا نزیکەی 60 هەزار شوێنی بازرگانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

جەختیش دەکاتەوە، پڕۆژەکە لە فراوانبووندایە و تا کۆتایى ئەمساڵ، لە سەنتەرى هەرچوار پارێزگاکەى هەرێم کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێرى، ناوچەکانی دیکە تا کۆتایی ساڵی 2026 دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

داواشى کردووە، بۆ هەبوونى هەر پرسیارێک و وەرگرتنى زانیارییەک، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی رووناکی لەڕێگای ژمارە 1992 و لەکاتژمێر 9ـى بەیانی تاوەکو 9ـى شەو، وەڵامتان دەدەنەوە.

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە