بەشێک لە خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقامێکی تووەسپی - وێنە: شارەوانیی سلێمانی
بۆ پاکڕاگرتنی شار
ساڵانە 28 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەى خاشاکی سلێمانی خەرج دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
لەیلا عومەرسەرۆکى شارەوانیی سلێمانى لە لێدوانێکدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانیان پاکوخاوێنى و پاکڕاگرتنى شار و پاراستنى ژینگەیە لەگەڵ زیادکردنى سەوزایی، کە حکومەتى خۆجێى و شارەوانیى سلێمانى کاریان لەسەر کردووە.
ئاماژەى بەوەش کرد، کاریان لەسەر هۆشیاریی پاراستنى ژینگە لەلایەن هاونیشتمانییەوە کردووە، چونکە ساڵانە نزیکەى 28 ملیار دینار بۆ شەش زۆنى سلێمانى خەرج دەکرێت و ئەگەر خۆڵ و خاشاک کەم بێتەوە، تێچووش لەسەر حکومەت کەمدەبێتەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت لێپرسینەوە لەو دوکانداران و دەستگێڕانە دەکەن، کە پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی نابن و ئەمەش دەبێتە هۆی شێواندن و پیسکردنی شەقام و شۆستەکان.
بە گوێرەی ئاماری شارەوانیی سلێمانی، لە رۆژانی ئاساییدا نزیکەی هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی سەردانی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربان ئەو رێژەیە زیاد دەکات.