شارهوانى زبڵى 10 گوند كۆناكاتهوه
گوندەکانی دۆڵی ئاڵانە بهدهست زبڵ و خاشاکی ماڵەکان گرفتارن
964+
ئاکام غەفور-سۆران
گوندنشینانی دۆڵی ئاڵانە، بە دەست زبڵ و خاشاکی ماڵەکانیان گرفتار بوونە شارەوانیش ناچێت بۆ فڕێدانی و شوێنێکیش نیە زبڵی لێ كۆبكرێتهوه.
10 گوندی سنوورى دۆڵی ئاڵانە شارەوانی سەردانیان ناکات و ئەوانیش نایەنەوێت سیمای گوندەکان بشێوێت و لەگەڵ ئەوە نین لە سەرجادەکان فڕێی بدەن یان بیسوتێنن، هەرچەندە ناوە ناوە لە سەر رێگاکان زبڵ کۆدەبێتەوە، شارەوانیش دەڵێت، گرنگە چارەسەری ئەو گرفتە بکەین.
محەمەد ئەسعەد، دانیشتوی یهكێك لەو گوندانەیە به 964 وت، نازانن چی لە زبڵی ماڵەکانیان بکەن ئۆتۆمبێلی شارەوانیش نایەتە ناو گوندەکان، بهڵكو تەنیا زبڵ سەر رێگا سەرەکیەکان كۆدهكهنهوه.
وتیشی “لە هەر شوێنێك زبڵ و پاشناوهكان فڕێبدەین ژینگە پیس دەبێت، لە پێش ماڵەکانیشیان بەم گەرمایە بۆن دەبێت و سوتانیش چارەسەر نیە، بۆیه هەندێجار ناچار دەبین بیبەینە سەر رێگا سەرەکیەکان تاکو شارەوانی فڕێی بدات”.
داواکاره لە رێگای 964 ـهوه دەنگیان بە شارەوانی بگات، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشهیان.
لەسەر ئەم پرسە، ئەندازیار سالار کەمال، سەرۆکی شارەوانی خەلیفان، بۆ 964 نهیشاردهوه كه گرفتی كۆكردنهوه و فڕێدانی زبڵی گوندەکانیان هەیە، بەڵام دهڵێت “دەمانەوێت چارەسەری ئەو گرفتە بکەین و گرنگیشە زوو چارەسەربکرێت”.
وتیشی “بەرنامەیەک بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاکی گوندەکان دادەنێین بە جۆرشئێک هەفتانە دووجار ئۆتۆمبێلی شارەوانی سەردانیان بکات”.
دۆڵی ئاڵانە لە سنوری قەزای خەلیفانە، ناوچەیەکی گەشتیارییە، تەواوی گوندەکانی ئاوەدانن، کە لە گوندی شەڕکان دەستپێدەکات تاکو دەگاتە گوندی ئەشکەوتە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن