لەگەرمیان شوێنی زەویەکانیان دەستنیشان دەکرێت 

کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان ئاگادار کرانەوە 

964+

توانا نەقی

کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان لەگەرمیان  ئاگادار کرانەوە بەپێی ئەو ژمارەیەی کە بڵاوکراوەتەوە لە ئەم ئێوارەوە شوێنی زەویەکانیان بۆ دەستنیشان دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، ئاگاداری کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان دەکەینەوە کە ژمارەی زەوییەکانیان لەنێوان 1800 بۆ 1900 دایە ئەم ئێوارە سەردانیان بکەن.

دەشڵێت، کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە لە بەرامبەر مزگەوتی ئاشتی بن لە کەلار بەمەبەستی دیاریکردنی شوێنی زەویەکان لەلایەن لیژنەی شارەوانی کەلارەوە بەمەبەستی نوسراوکردن و ئەنجامدانی رێکارەکانی تاپۆی زەوییەکانیان.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێکارە سەرجەم سودمەندبووان دەگرێتەوە و لە هەفتەکانی داهاتوو بەشێوازی لیست بانگهێشتی شارەوانی دەکرێن بۆ ئەنجامدانی رێکارەکان.

زیندانیانی سیاسی لە کەلار و رزگاری زەوییان وەرگرت 

زیندانیانی سیاسی لە کەلار و رزگاری زەوییان وەرگرت