هه‌م خێر و هه‌م شه‌ڕ
به‌سره له گه‌رما بێزاركه‌ره‌كه‌ى خوێ دروستده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شارى به‌سڕه سوود له به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ دروستكردنى خوێ وه‌رگیراوه، سه‌ره‌ڕاى گه‌رمییه به‌تینه‌كه‌ى به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته له كه‌سشوهه‌وا قۆستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ریاكان خوێ به‌هره‌م بهێندرێت.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌مه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و وا باسی ده‌كات كه ئه‌م شاره‌ى عێراق تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات.
كارگه‌ی خوێی به‌سره، له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، تانكی چڕكردنه‌وه‌ی گه‌وره به‌كارده‌هێنێت بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا و به‌رهه‌مهێنانی خوێ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا خێراتر بووه.
حوسام عه‌گێلی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كارگه‌یه‌كی خوێ ده‌ڵێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌شداره له خێراتربوونی به‌رهه‌مهێنان و باشتربونی كوالێتی خوێ، “هه‌رچه‌نده پله‌ی گه‌رمی به‌رزتر بێت، رێژه‌ی به‌هه‌ڵم بوون زیاتر ده‌بێت و له ئه‌نجامدا چڕبونه‌وه‌كه زیاتر ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له رێگه‌ی تانكی چڕكردنه‌وه، ئاوه‌كه په‌مپ ده‌كرێت تاوه‌كو له‌ناو تانكییه‌كاندا ببێت به هه‌ڵم و واده‌كات ده‌نكه خوێكان ده‌ست به دروستبون بكه‌ن.
عه‌گێلی، باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌رهه‌مهێنانی خوێ له ئاوی ده‌ریاوه زیانی كه‌متره بۆ ژینگه له ده‌رهێنانی خوێی به‌رد، چونكه پێویستی به ته‌قینه‌وه یان ده‌رهێنانی قوڵ نییه.
شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه كۆكردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی خوێ له ئاوی ده‌ریاكان ده‌توانێت ئیكۆسیسته‌می كه‌ناراوه‌كان تێكبدات، چونكه فڕێدانی نادروستی به‌رهه‌مه لاوه‌كییه‌كان ده‌توانێت كه‌ناراوه‌كان پیس بكات و زیان به جۆراوجۆری زیندووه‌كانی ده‌ریا بگه‌یه‌نێت.
موشتاق عیدان، مامۆستای زانكۆی به‌سره ده‌ڵێت “ئه‌و قازانجه پیشه‌سازییه كه‌مانه‌ی له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما دروست ده‌بێت، به‌راورد له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه به‌رفراوانه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، وه‌ك كۆچی خه‌ڵك و گیانله‌به‌ره كێوییه‌كانه له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانه‌وه”.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، عێراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتوه، به‌و پێیه‌ی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی كه‌می ئاو و وشكه‌ساڵی و پله‌ی گه‌رمی زۆر ده‌بێته‌وه.