هەواڵەکان

تەماتە جوتیارانی بەسڕەی هێناوەتە پێنجوێن و دائیرەی ئاویش هۆشداریی دەدات

ژووری هەواڵ

بە سەرو سیمایەکی سپییەوە، ژمارەیەک جوتیاری بەسرە خۆیان گەیاندە پێنجوێن، تاوەکو پشتگیری خۆیان بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی و تایبەت بەرهەمی تەماتە دەرببڕن، بۆ ئەوەی لە کاتی پێگەشتنی بەرهەمی بەسڕە پشتگیری بکرێنەوە.

بۆ ئەوەی لە خوێندن و کۆمەڵگە دانەبرێن، ئەمڕۆ لە هەڵەبجە رێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ، 50 کورسی کارەبایی و تایبەتی بۆ هاتوچۆی ژمارەیەک خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد و کردی بە جەژن بۆیان.

لە کاتێکدا، زیاتر لە 127 هەزار هاوبەشی ئاو لە هەرێمی کوردستان پێوەری ئاویان نەبەستووە، بەڵام بەپێی رێنماییەکان هەر ماڵێک پێوەرەکەی نەبەستبێت مانگانە بەبڕی 80 هەزار دینار سزا دەدرێت.

چارەسەرکارە خەمخۆرەکانی سه‌نته‌رى راهێنان و چاره‌سه‌رى ده‌روونی گەرمیان، توانیوویانە رێگری بکەن لە خۆکوشتنی 64 کەس.