دواى چه‌ند رۆژێك له‌ وه‌ستان

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەستی بەکارەکانی کردەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى “دوای چەند رۆژێک لە راوەستانی پرۆژەکە، پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەستی بەکارەکانی کردەوە”.، هۆكارى وه‌ستانه‌كه‌شی وه‌كو پێشتر له‌ 964 باسكرابوو خه‌رج نه‌كردنى پاره‌ بووه‌ بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار.

رۆژى 25.5.2025 ره‌مك ره‌مه‌زان قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردبووه‌وه‌ كه‌ بودجەى پێویست بۆ پرۆژەكه‌ لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، تەرخانکراوه‌ و بڕیارە بەشێوەیەکی خێرا و بەوپەڕی توانای کۆمپانیاوە کار لە پرۆژەکەدا بکرێت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش قۆناغ بە قۆناغ بودجەی پرۆژەکە تەرخان دەکات.

لە رێكه‌وتى 12.4.2022 و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدرا بە خەرجكردنی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رۆژى  شەممەى رابردوو بە 964ـی وت، پڕۆژەی ئاوی كۆپتەپە راگیراوە و كاری تێیدا ناکرێ.

وتیشی “كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی ئاوی كۆپتەپەی قەزای چەمچەماڵ داوای 11 ملیار دیناری كردووە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە، بەپێی یاساش دەبێت لەماوەی 60 رۆژدا ئەو بڕە پارەیەى بۆ خەرج بكرێت، بەڵام بانكی دیاریکراو لە سلێمانی خەرجی نەكردووە، سەرەڕای ئەوەی كۆمپانیاكە نزیكەی 90 رۆژ چاوەڕێی كردووە”.

پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په‌- چه‌مچه‌ماڵ، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان و ‌لە توانایدایە لە کاتژمێرێکدا 3 هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو پاکبکاتەوە و رۆژانه‌ له ماوەی‌ 20 کاتژمێردا ده‌توانێت 60 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و كۆتایی به گرفتى کەمئاوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەهێنێت.

فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچە...

فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دامەزرا

جوتیاران هاوکاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەکەن

جوتیاران هاوکاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەکەن

بەبێ ئەوەى پارەى بۆ تەرخان بکرێت پڕۆژەى ئاوى گۆپتەپە ب...

بەبێ ئەوەى پارەى بۆ تەرخان بکرێت پڕۆژەى ئاوى گۆپتەپە بەردەوامە