"چاوه‌ڕێین بخرێته كارنامه‌ى په‌رله‌مان"
هه‌وڵێك هه‌یه قه‌زاى شنگال بكرێته پارێزگاى 20 مینى عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ به پارێزگاكردنى قه‌زاى شنگال، به‌قسه‌ى په‌ره‌لمانتارێك ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى پلاندانان وه‌رگریراوه و ئێستا چاوه‌ڕێن بخرێته ناو كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان.
مەحما خەلیل، په‌رله‌مانتارى ئێزدی له په‌غدا به 964ـى راگیه‌اند، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م هه‌وڵه كارى له‌سه‌ر كراوه به‌ڵام به‌هۆى هاتنه‌پێشه‌وه‌ى هه‌ندێك بارودۆخ دواكه‌وتووه.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه به‌فه‌رمى ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق وه‌رگیراوه و ئێستاش چاوه‌ڕێین له په‌رله‌مان بخرێته ناو كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و دواتریش په‌سه‌ندبكرێت”.
هه‌وڵه‌كان لەوەتەی ساڵی 2019 له ئارادان، به‌قسه‌ى خه‌لیل پێشتر پشتگیری میری پێشووى ئێزدیانیش بۆ ئه‌م كاره وه‌رگیراوه و پێمانباشه كه قەزای شنگال کرایە پارێزگا بخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان.