"کەسانی نه‌ناسراون"
هێزه هاوبه‌شه‌كانى شنگال به‌دواى داربڕه‌كان دا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كە دیارده‌ى داربڕین رووى له سنوورى قه‌زاى شنگال كردووه و به‌دیاریكراویش دار به‌ڕووه‌كانى سه‌ر چیاى شنگالى گرتووه‌ته‌وه، داربڕه‌كان نه‌ناسراون هێزه هاوبه‌شه‌كانیش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن ده‌ستگیریان بكه‌ن.
له سنوورى ئه‌م قه‌زایه پۆلیسی دارستان و ژینگه نییه بۆ چاودێریكردنى بارودۆخى ژینگه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه داربڕه‌كان به‌رده‌وام بن له‌و كاره‌یان.
عه‌لى شه‌مۆ، چالاكوان و به‌رپرسى گروپى نووڕەنگ به 964ـى وت، دیارده‌ى داربڕین له سنوروه‌كه‌یان به‌ره‌و زۆربوون چووه و تاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر دابڕین ده‌ستگیرنه‌كراوه.
وتیشی “دواى داربڕینه‌كه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایی و ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان ئێستا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منی ده‌ستیان به گه‌ڕان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى داره‌كانى سه‌ر چیایان بڕیون”.
هێزه‌كان سه‌رجه‌م بازگه‌كانیان تێگه‌یاندوون و كه چاودێرییان ووردتر بێت و هه‌ر كه‌سێك گومانى داربڕینى لێده‌كه‌ن، ده‌ستگیرى بكه‌ن.
ئه‌م چالاكوانه ده‌ڵێت، هه‌ركه‌سێك داری بڕیبێت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه هاوبه‌شه ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌ڵام نازانن چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرنه به‌ر.