"ویستوویانە شوێنێکی گەشتیاری دروست بکەن"

لەسەر بڕینی دار چنارەکانی ناحیەی دێرەلووک دوو کەس دەستگیر کران

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لەسەر بڕینی دار چنارەکانی ناحیەی دێرەلووک دوو کەس دەستگیر کران، کە ویستوویانە بە نایاسایی شوێنێکی گەشتیاری دروست بکەن.

لە ئامێدی ژمارەیەک داری بەتەمەن لەلایەن کەسانی نەناسر...

لە ئامێدی ژمارەیەک داری بەتەمەن لەلایەن کەسانی نەناسراو بڕدرانەوە

رۆژی هەینی 16.5.2025 چەند گەنجێکی کۆمەڵگەی کوانێ لە ناحیەی دێرەلوکی سەربە قەزای ئامێدی بۆ گەشت و سەیران چوونەسەر رووباری سپنە، لەو کاتەدا بینیان ژمارەیەک داری بەتەمەن کە هەندێکیان تەمەنیان نزیکەی 100 ساڵ دەبوو، بە تەور لە ناوقەدیان دراوە و بڕدراونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28.5.2025 عەبدولستار عەبدولحەمید وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە لە دهۆک بە 964ـی وت، دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتوو، کە دوو کەس ویستوویانە شوێنەکە بکەنە شوێنێکی گەشتیاری، هەردوو کەسەکە دەستگیر کراون و بۆ لێپێچینەوە رەوانەی دادگا کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەمساڵدا تەنیا ئەو دوو کەسە لەسەر داربڕین دەستگیر کراون و 55 کەسیش بە تۆمەتی راوەماسی لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا دەستگیر کراون، بەراورد بە ساڵانی رابردووش دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

داربڕین لە دهۆک کەمی کردووە

داربڕین لە دهۆک کەمی کردووە